دوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی ناردنی 200 ملیاركەوە دەدرێت

شيروان ميرزا
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا بەفەرمی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاوەتەوە و ناتوانێت چاودێربێت بەسەر كارەكانی حكومەتەوە، بەڵام بەوتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی چوارەمی پەرلەمان ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا تا پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2022 یاخود پێكهێنانی كابینەی نوێ بەردەوامی دەبێت ئەگەر گرفتی بۆ دروست نەكرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی راگەیاند: لە ئێستادا كە بەفەرمی خولی چوارەمی پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە و ناتوانین چاودێربین بەسەر كارەكانی حكومەتەوە، بەڵام كار بەو ڕیككەوتنانە دەكرێت كە لە پەرلەمان پەسندكراون یاخود لە نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا واژۆیان لەسەر كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە بری ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم بەگوێرەی یاسا ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە بەردەوامدەبێت و ئەگەر لە حاڵەتێكدا یاسای بودجەی 2022ی عێراقیش پەسەند نەكرا ساڵی داهاتوو كار بە یاسای ئیدارەی مالی دەوڵەت دەكرێت و بۆ هەر مانگێك یەك لەسەر دوانزەی بودجەی ئەمساڵ خەرجدەكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە خولی چواری پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر لایەنە سیاسییەكان هیچ گرفتێكی بۆ دروست نەكەن ئەوا ناردنی 200 ملیار دینارەكە تا پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەردەوامی دەبێت و دواتر خولی نوێی پەرلەمان دەستبەكار دەبن و بودجەی 2022 پەسەند دەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


