یەكێتی پێداویستی سەرجەم بەشەناوخییەكانی زانكۆی هەڵەبجەی دابینكرد

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی رابردوودا لەسەر داوای كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی مووچەی پێنج مانگی كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە دابینكرا، لە هەوڵێكی لەوشێوەیەدا مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەكێتی پێداویستی سەرجەم بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی هەڵەبجەی دابینكرد، كاندیدەكەی لیستی هاوپەیمانیش ئاماژە بەوە دەكات ئەوەی دەیكەین ئەركە نەك منەت بەسەر چین و توێژە جیاوازەكانی سنوورەكە.
مهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە نزیكەوە سەردانی بەشەناوخۆییەكانی سەر بە زانكۆی هەڵەبجەكرد و گوێم لەداواكاری خوێندكاران گرت لە كێشەو گرفتەكانیانم كۆڵییەوە، دەركەوت كە بەشەناوخۆییەكان پێویستییەكی زۆریان بە ئامێرەكانی تەباخ و جلشۆر و سەلاجە و چەند ئامێرێكی دیكە هەیە ئێمەش ڕوومان لەبەرپرسانی یەكێتی كرد لە هەڵەبجە بۆ دابینكردنی ئەو پێداوستیانەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارییەكەمان لەلایەن (چرۆ حەمەشەریف) كاندیدی ژمارە 20 لە بازنەی سێی سلێمانی ئاراستەی بەرپرسانی یەكێتی كراو بە خۆشحاڵیەوە و لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر سەرجەم پێداویستییەكانمان لەبەشەناوخۆیی كوڕان و كچانی سەر بەزانكۆی سلێمانی لەلایەن مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە دابینكرا بەمەش گەورەترین گرفتی بەشە ناوخۆیییەكانی زانكۆی هەڵەبجە چارەسەركرا.
چرۆ حەمە شەریف، كاندیدی ژمارە 20 لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی بۆ SNNی ڕوونكردەوە، خزمەتكردنی چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە و دەوروبەری بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین نەك ئەوەی منەت بكەین بەسەریاندا چونكە ئێمە ئامانجمان خزمەتكردنە بۆیە وەك چۆن ئیستا هاوكارین بەڵێن دەدەین لە داهاتووشدا پاڵپشت و پشتیوانی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكاران و سەرجەم چین و توێژەجیاوازەكانی سنوورەكەی خۆمان بین.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


