لەبەرامبەر ئەو وەزارەتەی پێیداوە پارتی داوای دەنگ لە سۆسیالیست دەکات

0
539

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی پارتی بۆ كڕینی دەنگی دەنگدەرانی حزبەكانی دیكە لە پێناو دەرچوونی كاندیدەكانی خۆی، لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی پارتی و حزبی سۆسیالیست ڕێككەوتوون كە سۆسیالیست پاشەشكە بە كاندیدەكەی خۆی بكات و داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی بكات دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەن، ئەوەش لە بەرامبەر ئەوەی پارتی پۆستی وەزارەتی كاروباری شەهیدانی بە سۆسیالیست داوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، هەریەكە لە حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ماوەی هەفتەیەكە سەرقاڵی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نهێنین بۆ ئەوەی پارتی سۆسیالیست ڕازی بكات پاشەكشە بەكاندیدەی لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی بكات و دەنگدەرانی سۆسیالیست دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكاندا بەرپرسانی پارتی ئەوەیان وەبیر بەرپرسانی حزبی سۆسیالیست هێناوەتەوە كە دەبێت سۆسیالیست بە وەفا بێت بەرامبەر بە پارتی چونكە لە پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم پارتی پۆستی وەزارەتی كاروباری شەهیدانی بە سۆسیالیست داوە كە پشكی خۆی نەبووە، لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی سۆسیالیست بەداواكارییەكەی پارتی ڕازی بوون و كاندیدەكەی خۆیان كشاندووەتەوە لە بازنەی سێ‌.

SNN ئەوەشی زانیوە كە پارتی تێچووی هەموو خەرجییەكانی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدەكەی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی لە ئەستۆ گرتووە و بەڵینی ئەوەشیان پێداون كە لە داهاتوودا پلەو پۆستی دیكەشیان دەدەنێ‌.

بە بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئەم هەوڵانەی پارتی دەچێتە خانەی كڕینی دەنگی دەنگدەرانی حزبەكانی دیكە و ناچار كردنیان بە دەنگدان بە كاندیدەكانی پارتی، هاوكات لەچەند ڕۆژی رابردووشدا پارتی لە سنوری بازنەی سێ لەڕێگەی پێدانی پارە بەو كەسانەی كە تازە چونەتە ناو پرۆسەی هاوسەر گیری یان ئەو خێزانانەی كە خۆیان یەكلا نەكردووەتەوە دەنگ بە چ لایەنێك بدەن بە ناوی دیاری و هاوكارییەوە بە پێدانی پارە كەتوونەتە كڕینی دەنگی هاووڵاتیان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this