سبەینێ بە بەشداری نزیکەی 186 هەزار کەس دەنگدانی تایبەت لە هەرێم بەڕێوەدەچێت

SNN
سبەینێ بە بەشداری نزیکەی 186 هەزار کەس دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بانگەشەش بەردەوام دەبێت.
لە هەرێمی كوردستان ژمارەی ئەو كەسانەی كە دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە (185 هەزارو 972) كەسە بەجۆرێک لە پارێزگای هەولێر 69 هەزارو 444 دەنگدەر و لە پارێزگای سلێمانی 68 هەزارو 468 دەنگدەر و لە پارێزگای دهۆك 48 هەزارو 605 دەنگدەر و لە پارێزگای كەركوك 46 هەزارو 60 دەنگدەر بوونیان هەیە.
هاوکات دەنگدانی تایبەت لە عێراق بەمشێوەیە، لەسەر ئاستی عێراق (بە هەرێمی كوردستانیشەوە) ژمارەی ئەوانەی دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە و دەتوانن سبەینێ دەنگبدەن ژمارەیان ملیۆنێكو 75 هەزارو 727 دەنگدەرە، ئەمە لە كۆی 24 ملیۆنو 907 هەزارو 679 كەس كە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10ی ئۆكتۆبەردا مافی دەنگدانیان هەیە.
ئەوانەی مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە، لەسەرتاسەری عێراق دابەشكراون بەسەر (595) بنكەی دەنگدان، كە ئەم بنكانەش بەتێكڕا 2 هەزارو 584 وێستگە لەخۆدەگرن.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
17 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
18 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
17 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
18 hours لهمهوپێش



