باشماخ و حاجی ئۆمەران: دوو رۆژ جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری رادەگرین

مەرزی باشماخ
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەهۆی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراق و لە پێناو ڕەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری ڕادەگرێت.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNN ی ڕاگەیاند: بەبۆنەی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن و وەک ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە گەشتیاران و بازرگانان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکاتژمێر نۆی شەوی شەممە هەموو جۆرە جموجوڵێکی بازرگانی و گەشتیاری ڕادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاگرتنی جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامی دەبێت تا کاتژمێر شەشی بەیانی دووشەممە، بۆیە لەو ماوەیەدا هەموو جموجوڵێکی هاتن و ڕۆشتنی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و گەشتیاران و بازرگانان لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕادەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە: “به بۆنەی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق، ئاگاداری گشت بازرگانەکان و کۆمپانیاکان و هاولاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەین، لە سەر بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە رۆژی شەممە ڕێکەوتی( ۲۰۲۱/١٠/٩ ) کاتژمێر (۹ ی شەو ) تاکو رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی( ٢٠٢١/١٠/١١ ) کاتژمیر ( ٦ی بەیانی ) لە ڕووی ( گەشتیاری و بازرگانی ) دادەخرێت”.
وابڕیارە سبەی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و لە ڕۆژی 10/10/2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


