قوباد تاڵەبانی: لە سلێمانییەوە سەركەوتنی هاوپەیمانی كوردستان ڕادەگەیەنین

SNN
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتی: سلێمانی هەمیشە بە پێشەنگ دەمێنێتەوەو سەنگ و قورسایی بۆ سلێمانی دەگەڕێنینەوە و ناهێڵین سلێمانی بکەوێ و هەر لێرەوە سەرکەوتنی هاوپەیمانی کوردستان رادەگەیەنین.
وتیشی: کاروانەکەی مام و کاکە نەوە بەردەوامە و بڕیارمان داوە رۆحی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان ئاسودە بکەین و بەیەک ریزی ئەم هاوپەیمانییە سەربخەین، چونکە لەبەغدا تەنها حساب بۆ هێزی کاریگەر دەکرێت و گوێ لە موزایەدە چی و هاش و هوش ناگیرێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە درێژەی وتەکانیدا وتی: پەرتەوازەیی زیانی بەشاری سلیمانی گەیاندوە، بۆیە ئیتر بەیەک دەنگ و یەک دەست خۆمان بۆ سەرکەوتنی گەورە ئامادە دەکەین و کارەکانی رابردومان ئەوەی سەلماندوە کەدەتوانین لە رێگەی دانوستانەوە کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان وتیشی: ئەو هاو كێشەیە دەگۆڕین كە تەنها كەسێك بڕیار لەچارەنووسی كورد بدات و سەلماندوومانە لەڕێگەی دانوستانەوە دەتوانین كێشەكان چارەسەر بكەین و باڵانسی هێز دەگەڕێنینەوە بۆ كوردستان و لە بەغدا شەڕی مافەكانی گەلی كورد دەكەین و لەبەغدا تەنها حساب بۆ هێزی كاریگەر دەكرێت.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: كاروانەكەی مام و كاكە نەوە بەردەوامە و مام جەلال و كاكە نەوە بڕوایان بە پێكەوەیی هەبوو و بڕیارمانداوە لەم هەڵبژاردنەدا ڕۆحی مام جەلال و كاكە نەوە ئاسوودە بكەین.
سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕاشیگەیاند: خۆشبەختانە سیاسەتی پۆپۆلیستی بەرەو لاوازی دەڕوات و بۆ دابینكردنی مووچە و ئاوەدانی و ئارامی و ئازادی ڕادەربڕین و گەڕانەوەی هاوسەنگی هێز بۆ هەرێم دەنگ بە هاوپەیمانی كوردستان بدەن.
قوباد تاڵەبانی لەكۆتایی قسەكانیدا وتیشی: هەر لە سلێمانییەوە سەركەوتنی هاوپەیمانی كوردستان ڕادەگەیەنین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


