رۆژنامەیەکی ئەڵمانی: یۆنان و کرواتیا بە نهێنی کۆچبەران دیپۆرتدەکەنەوە

SNN
دوای ئەوەی رۆژنامەی دێر شپیگڵی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کە هەردوو وڵاتی یۆنان و کرواتیا بەنهێنی کۆچبەران دیپۆرتدەکەنەوە، کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن.
رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە هێزە تایبەتەکانی یۆنان و کرواتیا چەندین ئۆپراسیۆنیان بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بەشێوەیەکی نافەرمی، بەڕێوەبردووە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا 11 ئۆپراسیۆنی لەوجۆرە دەردەکەوێت کە لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە ئەنجامدراوە.
هاوکات بەگوێرەی ڤیدیۆیەکی دیکە، هێزی دەریاوانی یۆنان کۆچبەران ناچاردەکەن بگەڕێنەوە بۆ دەریای ئیجە.
لەبارەی بەزۆر گەڕاندنەوەی کۆچبەران، وتەبێژێک بەناوی کۆمسیۆنی ئەوروپاوە رایگەیاندووە کە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەن.
وتیشی: “کۆمسیۆنی ئەوروپا زۆر بە توندی ئیدانەی بەزۆر گەڕاندنەوەی کۆچبەران دەکات و ئەو کارە پێشێلکاری یاسایە”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
34 seconds لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
34 seconds لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



