
هێزەکانی ئەمریکا
SNN
وتەبێژی سەرۆکی هێزەچەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا پێیان راگەیاندوون دەستیان بە کشانەوە لە وڵاتدا کردووە و تاوەکو کۆتایی ساڵ هیچ سەربازێکی شەڕکەر نامێنێتەوە.
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی سەرۆکی هێزەچەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە: هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا پێیان راگەیاندوون دەست بە کشانەوەی لە وڵاتدا دەکەن، کشانەوەکە بەپێی پلانی سەرۆکایەتی هێزە هاوبەشەکان و هاوپەیمانان دەبێت.
باسی لەوەشکردووە: گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری و راهێنانن و پڕچەککردن دوای کشانەوەکە بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: چەند راوێژکارێك لە بنکەی هێزە عێراقیەکاندا دەمێننەوە و ئەرکی پاراستیان لەسەر ئەو بنکانەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا، بەغدا و واشنتۆن لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیجیدا رێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزە شەڕەکانی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ساڵ.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



