گۆڕان دەنگۆی رێککەوتن لەگەڵ یەکگرتوو رەتدەکاتەوە

0
603
لۆگۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات ئێمە لەگەڵ یەكێتی نشتیمانی كوردستان ڕێككەوتنمان هەیە و لیستی هاوپەیمانیمان پێكهێناوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن، بۆیە هەر ڕێككەوتنێك لەگەڵ هەر لایەنێكی دیكە بكەین بە ئاگاداری و رەزامەندی یەكێتی دەبێت چونكە ئێمە نامانەوێت ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ یەكێتی تەنها بۆ ئەم هەڵبژاردنە بێت بەڵكوو دوای هەڵبژاردنیش هەر بەیەكەوە دەمێنێنەوە.

نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و باژێروانی مەكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕگەیاند: ئێمە و یەكێتی ڕێككەوتنمان كردووە بۆ پێكهێنانی لیستی هاوپەیمانی هەر لە چوارچێوەی لیستی هاوپەیمانیش دەنگ بەكاندیدەكانی یەكتری دەدەین، ئێمە لە بازنەی سێ‌ وەك بزوتنەوەی گۆران كە كاندیدمان نیە بەڵام یەكێتی كاندیدی هەیە لە چوار چێوەی لیستی هاوپەیمانی ئەوا بەدڵنیاییەوە دەنگی ئێمە بۆ كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی دەبێت و بە كاندیدی خۆمانی دەزانین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ئەوەندە ئومێدمان بە ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ یەكێتی هەیە كە بتوانین لە دوی هەڵبژاردنەكانیش لە پێكهێنانی كابینەی حكومەت و هەر پرسێكی دیكەی گرنگ پێكەوە كار بكەین و پێكەوە بڕیار بدەین، بۆیە ئێمە بە نیازی هەر ڕێككەوتنێك بین لەبارەی دەنگدانمان بە هەر كاندیدێكی دەرەوەی لیستی هاوپەیمانی بەدڵنیاییەوە بە ئاگاداری یەكێتی نشتیمانی كوردستن و بە ڕەزامەندی ئەوان كر دەكەین.

ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لەوەشكردەوە، بەدڵنیاییەوە جگە لە ڕێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی نشتیمانی كوردستان و دەنگدان بە كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی هیچ ڕێككەوتنێكمان لەگەڵ هیچ لایەنێكی دیكەدا نەكردووە چونكە ناكرێت لەماوەی شەو و رۆژێكدا ڕێككەوتنەكەمان لەگەڵ یەكێتی هەڵبوەشێنینەوە.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان لەكتێكدیی كە لە هەندێك پەیج و دەزگای ڕاگەیاندنەوە ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی ڕێككەوتن بۆ ئەوەی دەنگ بە كاندیدەكانی یەكتر بدەن لە بازنەی سێ و پێنج بەجۆرێك یەكگرتوو لە بازنەی پێنج كاندیدی نیە دەنگ بدەن بە كاندیدی گۆڕان لە بزنەی سێ‌ كە گۆڕان كاندیدی نیە دەنگ بدەن بە كاندیدەكەی یەكگرتوو.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this