
ئامێرەی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كاتژمێر حەوتی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 10/10/2021ەوە پرۆسەی دەنگدنی پێش وەختە بۆ پەرلەمانی عێراق دەستپێكرد، بۆ ئەومەبەستەش كۆمیسیۆن هەموو ئامادەكارییەكی پیویستی ئەنجامداوە هاوكات لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم زیات لە سێ ملیۆن و 486 هەزار كەس مافی دەنگدانین هەیە و كاتژمێر شەشی ئێورەش پرۆسەكە كۆتایی پێدێت.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا كە كاتژمێر حەوتی ئەمڕۆبوو سەرجەم بنكەكانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتیاندا كراونەتەوە و بەگوێرەی ڕێنماییەكان هاووڵاتیان دەستیان بە پرۆسەی دەنگدان كردووە تا ئێستا هیچ گرفتێكی ئەوتۆمن بۆ نەهاتووەتە پێش، بۆیە هەموو هەوڵێكمان دەدەین هاوشێوەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتیش بەسەر كەوتووی تێپەڕێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی تا ئێستا یەكلایی بووەتەوە ئەوەیە كە پرۆسەكە تا كاتژمێر شەشی سەر لە ئێوارە بەردەوامی دەبێت و لەدوای ئەو وادەیەوە ئامێرەكان بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی خۆیان لەكار دەكەون كەس ناتونێت دەنگ بدات، هاوكات ئەو كەسەشی كە مافی دەنگدانین هەیە پێویستە كارتی دەنگدان لەگەڵ ناسنامەیەكی دیكە لەگەڵ خۆیان بەرن بۆ بنكەی دەنگدان و پاشان دەتوانن دەنگ بدەن.
بەپێی داتاكانی كۆمسیۆن لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 486 ھەزار و 787 كەس مافی دەنگدانی ھەیە، لەو ژمارەیە یەك ملیۆن و 941 ھەزار و 306 كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە، بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر یەك ملیۆن و 238 هەزار و 379 كەس مافی دەنگدانی هەیە بەڵام 577 هەزار و 597 كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە
لە پارێزگی سلێمانی یەك ملیۆن و 425 هەزار و 705 كەس مافی دەنگدانی هەیە و 842 هەزار و 980 كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە، لە پارێزگای دهۆكیش 822 هەزار و 703 كەس مافی دەنگدانی هەیە و 520 هەزار و 729 كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە.
هەر بە گوێرەی ئامارەكانی كۆمیسیۆن لەم هەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری عێراق، سێ هەزار و 230 كاندید بەشدارن، لە چوارچێوەی 21 ھاوپەیمانی و 109 لیستی پارت و لایەنی سیاسیدا و بەشێك لە كاندیدەكانیش سەربەخۆن، سەرجەمیان كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی پەرلەمانی عێراق.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


