لە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم و عێراق، هەڵەبجەش وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت

0
3257

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق ڕەزامەندییان دەربڕی، كە گۆڕانكاری لە تابلۆی ئۆتۆمبێلدا بكرێت و ئەو كارە بسپێردرێت بە كۆمپانیایەكی بیانی، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەلەبجەش ئاشكرای دەكات كە لە سیستەمە نوێیەكەدا هەڵەبجەش وەك پارێزگا مامەلەی لەگەڵ دەكرێت و تابلۆی تایبەت بەخۆی دەبێت.

عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان بە جدی قسەی لەسەركراوە ئەوەش لە پێناو ئەوەی كە شێوەی تابلۆكانی ئۆتۆمبێل لە عێراق و هەرێم یەكبخرێت، لەو چوارچێوەیەشدا هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و تابلۆی تایبەت بەخۆی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی تابلۆ بەناوی پارێزگای هەڵەبجەوە دەربڕیوە هیچ ڕێگرییەك نیە، كە هەڵەبجەش وەك پارێزگاكانی دیكە تابۆلی بەخۆی نەبێت، بۆیە هەركاتێك تابلۆ دروستكرا و دابەشكرا، هەڵەبجەش ئەو تابلۆ نوێیانە لەئۆتۆمبێلەكان دەدەن و ئەو كۆمپانیایەشی كە تابلۆكان دروستدەكات سەردانی كردوون و گفتوگۆیان لەوبارەیەوە كردووە.

بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوان حكومەتی هەرێم و عێراق كراوە لەبارەی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕەنگی تابلۆكان وەك خۆیان دەمێننەوە، بەجۆرێك ڕەنگی سپی بۆ تایبەت، زەرد بۆ بارهەڵگر، شین بۆ حكومی، سەوز بۆ سەربازی، سوور بۆ كرێ، بەڵام ئەوەی جیاوازە قەبارەی تابلۆكان مام ناوەند دەبێت و هەروەها ژمارەكان بەئینگلیزی دەنووسرێن و بۆ هەرشارێك پیتی تایبەت بەخۆی بۆ دادەنرێت هاوكات بۆ جیاكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم لەگەڵ عێراق پیتەكانی KRG لەسەر تابلۆكانیش دەنوسرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this