
عەلی حەمەسەعید-SNN
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو کە گوماندەکرێت فڕۆکەی تورکیابن بۆردومانی چەند گوندێکی سنوری ناوچەی گەڵاڵەی سەر بەقەزای ماوەتیان کرد، قەیمقامی ماوەتیش زانیاری لەسەر بۆردومانەکە بۆ SNNئاشکرا دەکات.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە SNNی ڕاگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە ناوچەی ( کوێرەکانی) نزیک لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت بۆردومان کرا، ئەوفڕۆکانەشی بۆردومانەکەیان کردووە فڕۆکەی جەنگی بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، “خۆشبەختانە بەهۆی ئەو بۆردومانەوە دانیشتوانی گوندی گەڵاڵە هیچ زیانێکیان پێنەگەشتووە و سەلامەتن بەڵام بووەتەهۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی ناوچەکە”.
ئەمەجاری یەکەم نییە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی ئەو سنورە بکات، پێشتریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە چەند جارێک بۆردومانی سنوری قەزای ماوەتیان کردووە، بۆیە بۆردومانی ئەمجارەش گوماندەکرێت لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئەنجام درابێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


