ئاسایشی پارتی رێگە بە دایكانی ئاشتی نادات تەرمی دوو گەریلا وەربگرنەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە 26 دایكانی ئاشتی كە لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە دەروازەی سمێلكا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو گەریلا كە دەوترێت بە دەستی پێشمەرگەكانی ڕۆژ كوژراون، بەڵام ئاسایشی پارتی ڕێگە بە هاتنیان نادات بۆ هەرێمی كوردستان ئەوانیش سوورن لەسەر هاتنیان بۆ خاكی هەرێم.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە دەروازەی سمێلكاوە دەست SNN كەتوون ئەوە خراوەتە ڕوو كە ماوەی هەفتەیەكە 26 دایكی ئاشتیی لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە دەروازەی سێمێڵكا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو گەریلا بەناوەكانی (شەهید تۆڵهەڵدان و شەهید سەردەم)، كە لە بۆسەیەكی پێشمەرگەكانی ڕۆژ لە سنووری خەلیفان شەهیدبوون، بەڵام پارتی ڕێگە بە هاتنیان نادات بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو دوو شەهیدە.
ئاماژە بەوەشكراوە: دایكانی ئاشتی، چەند ڕۆژێكە لە بەردەم دەروازەی سێمێڵكا، لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستاندا كۆوبونەتەوە، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو تاوانە لە هەمان كاتیشدا سوورن لەسەر ئەوەی كە بێنە باشووری كوردستان بۆ ئەو مەبەستەش دایكانی ئاشتی لەسەر دەروازەی سمێلكا چادریان هەڵداوە و لە دەروازەكەدا ماونەتەوە.
شەوی 28ی ئابی ئەمساڵ، لەسەر ئاوی زاپ لە سنووری خەلیفان لەلایەن چەكدارەكانی پارتییەوە هێرشكرایە سەر گروپێكی حەوت گەریلایی، لە ئەنجامدا پێنج گەریلا شەهیدبوون و گەریلایەك چارەنووسی نادیارە و گەریلایەكیش رزگاریبوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


