پارێزگاری سلێمانی: لەمڕۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت

دابەشکردنی نەوتی سپی
SNN
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: بەمنزیکانە بڕێک نەوتی سپی کە لە بەغداوە گەیشتووە، لە پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەندە بە بەو بەڵێنەی بەغدا داویەتی کە دەبێت بۆ هەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوت دابین بکات”.
راشیگەیاند: تائێستا ملیۆنێک و 500 هەزار لیتر گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و لەم ڕۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: “هیوادارین بەغدا پابەند بێت بەو بڕیار و بەڵێنەی کە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتدا هەیە بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوت بگات بە هاووڵاتیان.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


