هاوپەیمانی فەتح “بە بەڵگە دەیسەلمێنین کە ساختەکاری لە سندوقەکانی هەڵبژاردن کراوە”

لۆگۆی هاوپەیمانیی فەتح
SNN
هاوپەیمانی فەتح دەڵێت بە بەڵگە دەیسەلمێنین ساختەکاری كراوە و ئەنجامی ئەلكترۆنی و ژماردنی دەستی جیاوازییان هەبووە.
عەلی فەتلاوی كاندیدی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆن رایگەیاندووە، بە بەڵگە دەیسەلمێنن تەزویر كراوە، وتیشی، ئەنجامی ئەلكترۆنی لەگەڵ ژماردنی دەستی جیاوازییان هەبووە.
فەتلاوی ئەوەشی راگەیاندووە، هاوپەیمانی فەتح بە هیچ شێوەیەك متمانە بە كۆمسیۆن ناكات و بە بەڵگە دەیسەلمێنن كە سندوقەكانی دەنگدان دەستكاری كراون، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بەرامبەر بە دەنگی دزراویان بێدەنگ نەبن.
نارەزاییەكانی هاوپەیمانی فەتح لە كاتێكدایە كە بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەكان 17 كورسی مسۆگەر كردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


