
SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەياند: “وەزیرى دارایى و ئابوورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران کۆبوەوە و کێشەی ئەو مامۆستایانە چارەسەری پێویستی بۆ کرا”.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەکە بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت.”
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بکرێت و کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت”.
چەند رۆژێکە لە بەشێکی لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم بەشێک لە مامۆستايانی وانەبێژ گردبوونەوە رێکدەخەن و داوای دامەزراندن دەکەن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش



