یەکێک لە پەرلەمانتارە نوێکان لەلایەن ئەمریکاوە سزای لەسەرە

SNN
وەعد قەدۆ ناسراو بە ئەبو جەعفەر شەبەكی، فەرماندەی پێشوی حەشدی شەعبی شەبەک کە کورسی کۆتای شەبەکی لە نەینەوا مسۆگەرکردووە، چەند ساڵێکە لەلایەن ئەمریکاوە سزای خراوەتەسەر بە تۆمەتی “چەوساندنەوەی کەمینەکان”.
وەعد بەشێوەی سەربەخۆ خۆی لەسەر پارێزگای نەینەوا کاندیدکردبوو توانی 20 هەزار و 827 دەنگ سەركەوتن بەدەستبهێنێت.
ناوبراو يەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی حەشدی شەعبی شەبەك لە ساڵی 2014 و تا ئەیلولی 2020 فەرماندەی لیوای 30ی حەشد بووە.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا، له 19ی ته‌مموزی 2019دا ئەوی خسته نێو لیستی ره‌شەوە و سزای به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌هۆی تێوه‌گلانی له دۆسیه‌كانی “پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له نێویاندا چه‌وساندنه‌وه‌ی كهمینەكان”.
حه‌شدی شه‌به‌ك یان لیوای 30 لە ده‌سته‌ی حه‌شد شه‌عبی، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه، دۆسیه‌ی ئه‌منی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وایان كهوتەدەست، دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و به‌هۆی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمدا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
24 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
24 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
October 26, 2026



