
دادگای هەولێر
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 18/10/2021 پرۆسەی دادگایكردنی پێنج چالاكوانی دەستگیركراوی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام جارێكە پرۆسەی دادگایكردنەكەیان بۆ سبەی سێ شەممە دواخرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ بە بۆنەی یادی لە دایكبونی پێغەمبەر (د.خ) پشووی فەرمی ڕاگەیەندراوە.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی كەیسی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگایكردنی زیاتر لە 70 چالاكوان و ڕۆژنامەنوسی بادینان وا بڕیاربوو كە ئەمڕۆدوشەممە 18/10/2021 پرۆسەی دادگاییكردنی پێنج لەگیراوانی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی پشوی ڕۆژی لەدایكبونی پێغەمبەر (د.خ) لێبێت، پرۆسەی دادگاییكردنەكە دواخرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسا بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ، لەهەرێمی كوردستان پشوی فەرمییە ، ڕاستەوخۆ ڕۆژی دادگاییكردنە دەكەوێتە ڕۆژی دواترو بەوپێیەش سبەی سێشەممە 19/10/2021 پرۆسەی دادگایكردنی ئەو پێنج چالاكوانەی بادینان بەڕێوە دەچێت.
دواخستنی پرۆسەی دادگایكردنی ئەو پێنج چالاكوانەی بادینان لە كاتێكدایە كە دوێنێ لە دانیشتنێكی دادگادا و لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی سزای شەش مانگی دیكە بەسەر ڕۆژنامەوان ( ئومێد بەرۆشكی) سەپێندرا، هاوكات تائێستاش زیاد لە 70 دەستگیركراوی بادینان ماوەی سالێكە زیندانیكران و هێشتا پرۆسەی دادگایكردنیان بۆ كۆتا نەگەیشتووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


