دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان پێویستی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی هەیە

کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN
موھەنەد مستەفا ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ سێشەممە، پێشکەشکردنی تانەکان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کۆتایی دێت و وتی: “تا ئێستا ھەزار و 250 تانەمان لەسەر ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان بەدەست گەیشتووە”.
وتیشی: “تانەکان کە لەسەر ئەنجامە بەراییە ھەڵبژاردنەکان پێشکەشکراون، بەپێی ئەو داتایانەی کە لەبەردەستی کۆمیسیۆن دان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، دواتر بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و پاشان بۆ دەستەی باڵای دادوەریی بەرزدەکرێنەوە”.
ناوبراو باسی لەوەشکردووە کە دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، پێویستی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی هەیە.
رۆژی شەممەی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند کە ژمارەیەک لایەن بە تایبەتی ژمارەیەک لایەنی شیعە ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



