ئاسۆ حەوێزی: هێشتا زووە پەنا بەرین بۆ داخستنی ناوەندەكانی خوێندن

ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستیی حكومهتى ههرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لە هەماهەنگی بەردەوامداین بۆ ئەوەی پێكەوە بتوانین حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا لەناوەندەكانی خوێندن سنوردار بكەین، هاوكات تا ئێستا یەك لەسەر سێی مامۆستایان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە كە دەكاتە 45 هەزار مامۆستا، بۆیە پێش داخستنی دەرگای قوتابخانەكان بەدیلی دیكەمان لەبەردەستدایە كە بریتیە لە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانی سەروو 18 ساڵ.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەهەماهەنگی بەردەوامداین بۆ ئەوەی پێكەوە بتوانین كارێك بكەین لەبەرژەوەندی كەرتی پەروەردەدا بێت و حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لەناوەندەكانی خوێندن سنوردار بكەین، بەتایبەت لە ئێستادا حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان داخڵ دەكرێن و رۆژانە چەندین حاڵەتی مردن تۆمار دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا زووە پەنا بەرین بۆ داخستنی ناوەندەكانی خوێندن چونكە پێش ئەوەی پەنا بۆ داخستنی خوێندنگەکان بەرین بەدیلی دیكەمان هەیە بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا بكەین بۆیە دەكرێت بە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایان و هەروەها ئەو خوێندکارانەی كە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوەیە ڕێگری دەكەین لە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تەنها یەك لەسەر سێی مامۆستایان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە بەجۆرێك لە كۆی 120 هەزار مامۆستا، تائێستا تەنها 45 هەزار مامۆستا ڤاكسینیان وەرگرتووە، لەكاتێكدا ماویەكی زۆرە بەسەدان بنكەی وەرگرتنی ڤاكسینمان كردووەتەوە كە تایبەت كراون بە مامۆستایان بەڵام بەداخەوە مامۆستایان وەك پێویست نەچوون بەدەم پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسینەوە بۆیە لەپێناو بەردەوام بوونی پڕۆسەی خوێندن پێشنیازكراوە میكانیزمێك بدۆزرێتەوە كە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایان ببێتە ناچاری.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



