ئەمڕۆ دادگاییكردنی چوار رۆژنامەنوس و چالاكوانی دیکەی بادینان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

وێنەی بەشێک لەگیراوانی دهۆک
SNN
ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییكردنی چوار رۆژنامەنوس و چالاكوانی تری بادینان لە دادگای دووی هەولێر بەڕێوەدەچێت كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەبێ دادگاییكردن زیندانی كراون.
دوای زیاتر لە چوار جار دواخستنی دادگاییكردنیان، بڕیارە ئەمڕۆ لە دادگای دووی هەولێر “شێروان تەها و مەسعود عەلی و كارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب” دادگایی بكرێن. هەروەها رۆژی پێنجشەممەش پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی تری بادینان دادگایی دەكرێن.
لە مانگی ئابی 2020، 82 رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان لەسەر داواكردنی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا زیندانی كران و تۆمەتباركراون بە تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ و سیخوڕی بۆ وڵاتان، لە ئێستادا لە ئاسایشی هەولێر و چاكسازی گەوران زیندانی كراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


