
کۆرۆنا لە رووسیا
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاکانی رووسیا رایانگەیاند: کە جۆرێکیی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیادا دەستنیشانکراوە کە زۆر لە جۆری دەلتا چالاکتر و کوشندەترە و کاریگەرییەکانیشی لەسەر جەستە قورسترە.
ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا لە رووسیا کە بە (AY, 2.5) ناودەبرێت، چەندین حاڵەتی لە ناوچە جیاوازەکانی رووسیا لێ تۆمارکراوە و سەر بە هەمان خێزانی کۆرۆنایە، بەڵام چەندین گۆڕانکاری بەسەر خودی ڤایرۆسەکەدا هاتووە کە بەهێزتری کردووە بەرامبەر بەرگری جەستەی مرۆڤ.
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا بڕیاریدا لەم هەفتەیەوە دووبارە شوێنە گشتییەکان و قەرەباڵغەکانی رووسیا دابخرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەی گیانلەدەستان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 1028، کەس و تووشبوونیش 34073 کەس تەنیا لە 24 کاتژمێردا، هەر دوێنێش لە رووسیادا 8 کەس تۆمارکراوە کە هەڵگری کۆرۆنای دەلتان لە جۆری گۆڕاو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


