
پێوەری زیرەکی کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی پێوەری زيرەک بڵاوکردەوە و رايگەياند: “كەسانێك بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن “.
لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: “پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پڕۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كوالیتییەکی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سوودی بۆ هاووڵاتیان هەیە، جێگای داخە كەسانێك بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە، كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە، وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لە ئەستۆ بگرێت”.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش



