
سندوقی هەڵبژاردن
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە وەڵامی تانەکانیانداوەتەوە و حەوت تانەشیان قبوڵکردووە.
کۆمیسیۆن رایگەیاندووە: 174 تانەی لە پرۆسەی دەنگدان رەتکردووەتەوە و حەوت تانەشی پەسندکردووە کە یەکێکیان لە سنووری پارێزگای هەولێرە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەو تانانەی پەسندکراون سیانیان لە نەینەوا، دووانیان لە بەغدا، تانەیەک لە بەسرە و تانەیەکیش لە هەولێر بوون.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت، لەو شوێنانەی تانەکان پەسندکراون، ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و نوێنەری بەربژێرەکان لە پرۆسەی ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان لەو وێستگانەی تانەکانیان پەسندکراون، ئامادە دەبن، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، راپۆرتی رۆژانە لەبارەی ئەنجامی تانەکان بڵاودەکەنەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



