
SNN
بە بڕیاری سەرۆککۆماری تورکیا دەرگای 10 باڵیۆزخانەی وڵات لە تورکیا داخرا، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو وڵاتانە داوای ئازادکردنی عوسمان کاڤالا چالاکوان و زیندانی سیاسییان لە تورکیا کردبوو.
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەسەر داخستنی دەرگای ئەو باڵیۆزخانانە رایگەیاند: “بە وەزیری دەرەوەم وتووە تورکیا ناتوانێت دەرگای ئەو باڵیۆزخانانە بە کراوەیی بهێڵێتەوە”.
دواتر ئەردۆغان رووی دەمی کردە ئەو باڵیۆزخانانە و وتی: “ئایا ئەرکی ئێوەیە وانە فێری تورکیا بکەن؟ خۆتان بە چی دەزانن؟”.
لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: “ئەنقەرە بەجۆرێک هەنگاوی ناوە کە پێی گونجاوبووە و لە داهاتووشدا هەروا دەکات”.
باڵیۆزخانەکان بریتیبوون لە هەریەک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا، کەنەدا، فەرەنسا، فینلەندا، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نیوزیلاند، سوید کە لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە بەبۆنەی چوارەم ساڵیادی دەستگیرکردنی عوسمان کەڤالا بڵاویانکردبووەوە، داوای ئازادکردنی ئەو چالاکوانەیان کردووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



