روونکردنەوە دەدرێت لەبارەی بانگکردنی خاوەن مارکێتێک لەسەر هەرزانکردنی نرخ

SNN
وەزارەتی بازرگانی لەبارەی ئەو پسوڵەی کە بۆ خاوەن مارکێتێک کراوە لەسەر داشکاندنی نرخەکەی دەڵێت ” ھەندێ شوێن بەناوی داشکاندنەوە کاڵای خراپ دەفرۆشن یان لافیتەی داشکاندن ھەڵدەواسن و لەناوەڕۆکدا داشکاندن نیە دەچێتە خانەی فێڵکردن، هەر بۆيە پسوڵەی بۆکراوە”.
بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند: “بە شێوەیەکی چەواشەکارانە لێکدانەوە بۆ ناوەڕۆکی نوسراوەکەمان کراوە، لەکاتێکدا نوسراوەکە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە راستی و دروستی کەمکردنەوەی نرخ لە لایەن ئەو فرۆشیارەی کە داوای لە ئێمە کردووە، چونکە ھەندێک جار فرۆشیاران وەک فێڵێک دابەزاندنی نرخەکان بەکار دەھێنن بۆ سەرنج راکێشانی ھاووڵاتیان”.
دەشڵێت: “لێرەوە بۆ بەرچاو روونی رای گشتی رایدەگەیەنین بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەپاڵ چاودێریکردنی نرخەکان بۆ رێگریکردن لە بەرزبونەوە ھاوکات لەگەڵ ھەموو جۆرە دابەزاندنێکی نرخداین و دەستخۆشی لەھەر خاوەن کار و فرۆشیارێک دەکەین کە نرخی کالاو شومەک لە بەرژەوەندی گشتی کەم بکاتەوە، بەھەموو لایەکشی رادەگەیەنین کارو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمدایە کە ھاوپێچی ئەم روونکردنەوەیە کراوە.”

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


