یاسای هاتووچۆ لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراق یەکدەخرێت

SNN
ئامادەکارییەکان بۆ یەکخستنی یاسای هاتووچۆ لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ بەردەوامن و رەشنووسی یاسا نوێکەش ڕێنمایی یەکگرتوو لەخۆدەگرێت لەبارەی سەرپێچی و ڕسومات و تۆمارکردن.
لەو بارەوە تاریق ئیسماعیل ئەلروبەیعی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگەیاندووە، “بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرقاڵی نوسینی ڕەشنوسی یاسایەکی یەکگرتووە لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم، ئەوەش بە هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2019.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ پێکدەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی ڕەشنوسەکە کە تیشک دەخاتەسەر کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان و هەروەها دانی ئەو سەرپێچییانەی کە زیاد دەبێت لەسەریان ئەگەرهاتوو نەیدەن، هەروەها کەمکردنەوەی بارگرانی هاتن و چوونی ئۆتۆمبێلەکان بۆ هەرێمی کوردستان”.
دەشڵێت: “ڕەشنوسی یاسا نوێیەکە ڕێنمایی یەکگرتوو لەخۆدەگرێت لەبارەی سەرپێچی و ڕسومات و تۆمارکردن.
روونیشیکردەوە: “ئەو کارنامەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئامادەکراوە هاوکار دەبێت بۆ ئاسانکاریی ڕێکارەکانی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ئەنجامدانی سەرپێچییەکان، بەشێوەیەک پسوڵەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتووچۆ دەدرێت بە هاتوچۆی هەرێم بە مەبەستی سەپاندنی سەرپێچی بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی خاوەنی تابلۆی پارێزگاکانی خوارو و ناوەڕاستن و سەرپێچی دەکەن، هەروەها بە پێچەوانەشەوە.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


