عەلی حەمەساڵح: هۆکاری گرانکردنی بەنزین بۆ سێ کۆمپانیا لە هەولێر دەگەڕێتەوە

SNN
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: سێ کۆمپانیا لە هەولێر قۆرخی بەنزینیان کردووە و هەر ئەوەش هۆکاری گرانکردنی نرخەکەیەتی و ئەوەشی بە گەندەڵییەکی رێکخراو و تاڵانییەکی گەورە ناوبرد.
ئەو پەرلەمانتارە روونیشکردەوە: رۆژانە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت لە هەولێر بەرهەمدەهێنرێت، کە بەشی پێداویستی ناوخۆ بە زیادەشەوە دەکرێت، بەڵام سێ کۆمپانیا قۆرخیان کردووە و ئەو نەوتەی دەیپاڵێون نەوتی حکومەتە، بەڵام لەلایەکەوە رێگە نادەن بەرهەمە نەوتییەکان لەدەرەوە هاوردە بکرێت و لە لایەکی ترەوە بەردەوام نرخی بەنزینەکەی خۆیان بەرزدەکەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، “حکومەتی هەرێم رۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رێگەی کۆمپانیای کارەوە دەپاڵێوێت و لیترێک بە 630 دینار دەداتە بەنزینخانەکانی سەن ئۆیل و کورد نەفت، بەڵام ئەو کۆمپانیایانە کەمترین بڕی بەنزین بە 660 دینار دابەش دەکەن و زۆرترین بری ئەو بەنزینە لە بۆرسە بە 880 دینار دەفرۆشن، واتە رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر لە حکومەت وەردەگرن و بەو شێوەیە دەیفرۆشنەوە.
عەلی حەمەساڵح جەختیشی کردەوە، کۆمپانیای کار لە رێگەی سێ چاوەوە رۆژانەی نزیکەی دوو ملیۆن و 700 هەزار لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت، کە بەشی پێداویستی ناوخۆیە بە زیادەوە و بە نرخی بازرگانی بە 880 دینار لە بۆرسە دەیفرۆشنەوە.
هێمای بۆ ئەوەش کرد، ئەو کۆمپانیایانەی قۆرخی بەنزینیان کردووە، رێگە نادەن بەنزین لەدەرەوە هاوردەی هەولێر بکرێت، ئەگەر کەسێکیش بتوانێت بەنزین هاوردە بکات، دەبێت لە گەڵ ئەو کۆمپانیایانە رێبکەوێت و بۆ هەرلیترێک 30 دیناریان پێبدات.
ئەو پەرلەانتارە راشیگەیاند: “ئەوە گەندەڵییەکی رێکخراوە، ئەو بەنزینەی لە هەولێر هەیە بەزیادەوە بەشی پێداویستی شارەکە دەکات و بە نەوتی خاوی وڵاتەکە بەرهەمهێنراوە و بۆ سێ کۆمپانیای کورد نەفت، سەن ئۆیل و ئەدڤایزەر قۆرخکراوە و ئەمە تاڵانییەکی گەورەیە لەسەر حیسابی خەڵکی کوردستان”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



