
هونەرمەندە ئەلیسا
SNN
ئەلیسا، هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب لەبارەی پۆشینی جلوبەرگی گولـلەنەبڕ لە کۆنسێرتەکەی بەغدا هاتەدەنگ و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک ئەوە ڕاست نییە و پێویستی بەوە نەبووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەلیسا هاتە بەغدای پایتەختی عێراق و کۆنسێرتێکی ئەنجامدا، دواتر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەندێک وێنەی کۆنسێرتەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ناوبراو جلوبەرگی گولـلە نەبڕی لەبەرکردووە.
لەوبارەیەوە ئەلیسا لە تویتێکدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: “بەهیچ شێوەیەک ئەو قسانە ڕاست نین و من جلوبەرگی درع و گولـلە نەبڕم نەپۆشیوە و ئەو قسە پووچانە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “من لە بەغدا لەنێو ئەو کەسانی خۆشیان دەوێم و خۆشمدەوێن لەنێو خێزانی خۆمدا بووم و پێویستم بە قەڵغانی پاراستن نەبووە.”
ئەلیسا جەختیشیکردووەتەوە، ئەو لەلایەن تیمێکی ئەمنییەوە وەک هەر هاووڵاتییەک دیکە پارێزراوە و هیواش دەخوازێت باسی ئەو بابەتە نەکرێت، چونکە دوورە لە ڕاستییەوە.

More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



