
SNN
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی گەنجە تەمەن 18 ساڵەکەی چەمچەماڵی ڕاگەیاند و بکوژەکە دەڵێت “پێشتر کێشەی لەگەڵ کوژراوەکەدا هەبووە بۆیە کوشتویەتی”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند: “شەوی 20 لەسە ر 21ی تشرینی یەکەمی 2021 تۆمەتبارێک بەناوی (ب ، ج ، ع) کەسێک بەچەکی دەمانچە لەنزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ بەناوی (هێمن عادل) دەکوژێت و هەڵدێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە: “پاش ئاگادارکردنی هێزەکانمان لەم ڕووداوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە، تۆمەتباری هەڵهاتوو خۆی ڕادەستی (بنکەی ئاسایشی سەنگاو) ی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان کرد، ئەو چەکەشی تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە دەستی بەسەردا گیرا”.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوەنەکەیدا ناوە و وتويەتی “پێشتر کێشەمان هەبووە لەگەڵ کوژراوەکەدا”.
ئەوەش هاتووە: “تۆمەتبارەکە دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵە و لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (مشکیبان)ی ناحیەی قادرکەرەمە، کوژراوەکەش دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵ بووەو لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (قایتەوەن)ی ناحیەی قادرکەرەمە”.
ئاماژە بەوەشکراوە: “کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە مۆبایلی کوژراوەکەی پێبووە.”
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



