شاندێکی یەکێتی لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی لایەنەکان دەکات

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت، ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی بەدیھێنانی یەکریزی و یەکدەنگی کورد بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و داکۆکی کردن لە ماف و داخوازییەکانی کورد لە بەغداد.
ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەکێتی لە لێدوانێکی میدیایدا ڕاگەیاند: “بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو وەفدی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بکات و ئامانجی سەردانەکەش بۆ دروستکردنی کۆدەنگییە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بۆ ئەوەی پێکەوە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی بچنە بەغداد و پێکەوە شەڕی بەدەستھێنانی ماف و داخوازییەکانی کورد بکەن.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


