
خوێندنگایەکی هەرێم
SNN
وەزیری تەندروستی حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هیچ پێشنیارێک نەکراوە بۆ داخستنی ناوەندەکانی خوێندن و بەکراوەیی دەمێننەوە.
سامان بەرزنجی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: “دەرگای قوتابخانەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە و هیچ پێشنیارێکیش نەکراوە بۆ داخستنی دەرگای قوتابخانەکان، چونکە ئێستا ڤاکسین بەردەستە و هەموو ئاسانکاریێک بۆ مامۆستایان کراوە بۆ ئەوەی ڤاکسین وەربگرن”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لەجیاتی داخستنی دەرگای قوتابخانە ڕێککاری خۆپارێزی توندتر دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە”.
ئەمە لەکاتێکدایە کە رێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەرزە و لە ماوەی رابردووشدا شەپۆلێکی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین سەریهەڵدابوو بەجۆرێک لە نەخۆشخانەکان شوێنی داخڵکردنی نەخۆش نەمابوو.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



