
SNN
یۆنان بۆ رێگریگرتن له كۆچی نایاسایی و لێشاوی کۆچبەران له توركیاوه، خاڵه سنووریه‌كانی به ڕادار و كامێرا چاودێری ده‌كات.
لە چەند رۆژی رابردووەوە حكومه‌تی یۆنان ڕادار و كامێرای چاودێری ده‌ستبه‌كار كرد بۆ چاودێریكردنی خاڵه سنووریه‌كانی له ڕێی وشكانی له‌گه‌ڵ توركیا، بۆ ڕێگری گرتن له كۆچی نایاسایی و ئه‌گه‌ری دروست بوونی لێشاو له توركیاوه بۆ یۆنان.
ته‌واوی خاڵه سنووریه‌كانی وشكانی نێوان توركیا و یۆنان به كامێرای چاودێری و ڕادار چاودێری ده‌كرێن و هه‌ر ڕادار و كامێرایه‌ك ده‌توانێت به درێژایی 15 كیلۆمه‌تر زانیاری بدات به 4 سه‌نته‌ری جیاوازی چاودێڕی خاڵه سنووریه‌كانی ئێڤرۆس (Evros) .
له ناوچه‌ی سوفلی (Soufli)، دیدیمۆتیخۆ (Didimotyxo)، ئۆرێستیادا (Orestiada), تیخێرۆ (Tyxero), فێرێس (Ferres), ئالێكساندروپۆلی (Alexandrupoli), سه‌نته‌ری چاودێری كردنی خاڵه سنووریه‌كان دانراون و تاكو هه‌ر كاتێك كۆچبه‌ری نایاسایی سنووره‌كانی یۆنان ببه‌زێنێت، سه‌رباز و پۆلیس ئاگادار بكرێنه‌وه.
ئه‌م كامێره و ڕادارانه 24 كاتژمێڕ كار ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له شه‌ویشدا زانیاری ده‌ده‌ن به به‌رپرسانی خاڵه سنووریه‌كان. وه‌ك له میدیاكانی یۆنان باس ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری كاتێخاكی (Katekhaki) له ئه‌سینا, ده‌توانێت ئه‌و زانیاریانه بزانێت كه له سه‌ر سنووری وشكانی یۆنان و توركیا رووده‌ده‌ن. واته كاتێخاكیش ده‌توانێت ته‌واوی گرته ڤیدیۆكان ببینێت، چی له سه‌ر سنووره‌كان ڕووده‌ده‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


