
SNN
سوپای سودان کودەتایەکی لە وڵاتەکە ئەنجامدا و عەبدوڵا حەمدوک لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتەکەش دەستگیرکراون.
کەناڵی حەدەس لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هێزێکی سەربازی سودان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەمارۆی ماڵی حەمدوکیان داوە و دواتر لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەریانکردووە.
ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتەکەش دەستگیرکراون کە ئیبراهیم شێخ وەزیری پیشەسازی و هەمزە بەلول وەزیری زانیاریییەکان، فەیسەڵ محەمەد ساڵح راوێژکاری میدیایی سەرۆکوەزیرانی تێدایە.
هاوکات وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری خەرتوم-یش دەستگیرکراون.
ئاژانسەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن هێڵی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە چەند پارێزگایەکی سودان پچڕاوە.
ئەم هەوڵی کودەتایە لەدوای ئەوەدێت مانگی ئەیلولی رابردوو گرژی لە نێوان حکومەت و سوپای وڵاتەکە دروستبوو و هەوڵێکی کودەتا شکستیهێنا.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش



