
SNN
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند: 508 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی خەرجكراوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە: سێكتەری ئاو، یەكێكە لە سێكتەرە ستراتیژی و گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری ئەو سێكتەرەش دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت بە بەردەوامی پرۆژە كۆنەكان نۆژەن و پرۆژەی نوێش جێبەجێ دەكەن.
دەشڵێت: لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 17ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 508 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری ئاو و چاككردنەوەی مسیۆبۆشی بۆ بەشی ئالیاتی بەڕێوەبەرایەتییەكە، كە ئەم بڕە پارەیەش كاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابینكردنی ئاو دەبێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



