
SNN
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژينەوەی زانستی رايگەياند: “بۆ ئەمساڵی خوێندن 43 هەزار و 277 خوێندکار ناويان هاتووەتەوە رێژەی وەرگرتن لە 82% بووە، کاتژمێر 11 لينکی زانکۆلاين کارا دەبێت”.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا ئاماژەی بەوەکرد: ” پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خوێندن 45218 خوێندکار بووە، لە دوای داکاری پێشکەشکردن 43277 خوێندکار وەرگيراوە و 4067 کورسی بە بەتاڵی ماوەتەوە”.
راشيگەياند: رێژەی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ئەمساڵ 82% بووە، لە 18% خوێندکاران وەرنەگيراون، لە رێژەی وەرگيراوانيش 62% لە خوێندنی زانکۆلاين ياخود خۆڕايی وەرگيراون، 21% لە پارالێڵ و 17% لە خوێندنی ئێواران وەرگيراون.
باسی لەوەشکرد: هۆکاری وەرنەگرتنی خوێندکاران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نمرەکانيان نزمە ياخود لەگەڵ ئەو بەشە ناگونجێت کە داواکاری پێشکەشکردووە”.
ئەنجامەکان لە لينکەوە وەربگرە:
https://regayzanko.com/student/index.php
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


