
بەنزین
SNN
بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغدا ئەمڕۆ جارێكی دیكە گەیشتووەتەوە سلێمانی و لە 10 بەنزینخانە بەردەست دەبێت
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند: “دوای ئەوەی زیاتر لە دوو هەفتەبوو بەنزینەكەی بەغدا بۆ هەرێم ڕاگیرابوو، ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەسەر داوای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەنزینەكە ڕەوانەی سلێمانی كراوەتەوە و بەهەمانشێوەی پێشوو بە نرخی 690 دینار بەسەر شۆفێراندا دابەشدەكرێت و لە 10 بەنزینخانەی شارەكە دەستدەكەون”.
لە ماوەی رابردوودا نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە، بەگوێرەی عەلی حەمەساڵح ئەندامی لیژنەی وزەش: سێ کۆمپانیا لە هەولێر قۆرخی بەنزینیان کردووە و هەر ئەوەش هۆکاری گرانکردنی نرخەکەیەتی و ئەوەشی بە گەندەڵییەکی رێکخراو و تاڵانییەکی گەورە ناوبرد.

More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



