
SNN
دوای ئەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا بەوەی هەموو فەرمانبەرێک ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت تا سەری ساڵ، تەندروستی سلێمانی رایگەیاند توانای دابینکردنی ئەو بڕە زۆرەی ڤاکسینیان نییە و ئەگەر هەوڵی زیاتر نەدرێت قەیرانی ڤاکسین دروستدەبێتەوە.
د.هێرش سەید سەلیم لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتی: ” ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا ڤاکسین دابین بکرێت هەر لەبەغدادەوە ڤاکسین بێت بۆ هەرێمی کوردستان، وە حکومەتی هەرێم خۆی دەست نەکات بە کڕینی ڤاکسین ڕەنگە ئەزمەیەکی ڤاکسین دروست ببێتەوە، ناتوانرێت تا سەری ساڵ ناتوانرێت هەموو فەرمانبەران بکوترێن.”
هەروەها رایگەیاند: “بڕیارەکە خۆی لە جێی خۆیایەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، دەکرا زوتریش بێت، بەڵام دەبێت ڕەچاوی ئەوەش بکرێت کە حکومەت دەچێتە ژێرباری ئەوەی کە فرمانێک بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەربکات دەبێت هەوڵی ئەوەش بدات ئەو بڕە ڤاکسینە وەکو خۆی دابین بکرێت، چونکە بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەست وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەوەدەچێت ملیۆنێک فەرمانبەر هەبێت لە هەرێمی کوردستاندا ئەمەش دەبێت یا ئەو بڕە ڤاکسینەی لە بەغدادەوە دێت زیاتر بکرێت یاخود حکومەت خۆی لەڕێگای وەزارەتی تەندروستییەوە گرێبەست بکات لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی ڤاکسین ئەگەر وانەکرێت ئەوا وای بۆ دەچم ئەزمەیەکی ڤاکسین دروست ببێتەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە تا سەری ساڵ هەموو فەرمانبەرێک دەبێت ڤاکسین وەربگرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


