
SNN
تیمەکانى دەریاوانى تورکیا لە دەریاچەکانى ویلایەتى ئایدن لە رۆژئاواى ئەو وڵاتە 149 کۆچبەری گیرخواردوویان گەڕاندەوە و رادەستى هێزە ئەمنییەکانى ویلایەتەکەیان کرد کە بەنیازبوون بەرەو وڵاتى یۆنان بچن.
ئەمڕۆ سێشەممە، تیمەکانى دەریاوانى تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەيبەوە کرد: “تیمەکانیان زانیارییان بەدەستگەیشت بە بوونى کۆمەڵێک لە کۆچبەرى گیرخواردوو لە دەریاچەکانى قەزاى قوش ئەداسى سەر بە ویلایەتى ئایدن”.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئەو کۆچبەرانە دەیانویست سنوورە دەریاییەکانى وڵاتى یۆنان تێپەڕێنن بەڵام لەلایەن تیمە دەریاوانییەکانى ئەو وڵاتەوە ناچار بە گەڕانەوە کران بە ئاراستەى تورکیا.
ئاماژە بەوەشکراوە: تیمەکانى دەریاوانى تورکیا کۆچبەرەکانیان گەڕاندۆتەوە بۆ ویلایەتى ئایدن و رادەستى فەرمانگەى کۆچى ویلایەتەکەیان کردوون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



