
ئەردۆغان، وینە: EPA
SNN
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزی 10 وڵاتی رۆژئاوا، کە ئەمریکاشی تێدایە، پاشگەزبووەتەوە.
ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەیەکی حکومەتەکەی کە ماوەی یەک کاتژمێری خایاندووە، باسی لەوەکردووە لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەتەوە و ئەو باڵیۆزانە “پەندیان وەرگرتووە و لەمەبەدوا بە هۆشیاری زیاترەوە مامەڵە دەکەن”.
ئەردۆغان وتوشیەتی: “ئێمە نامانەوێت قەیران دروستبکەین و تەنیا ویستوومانە کە بەرگری لە شەرەف و سەروەری وڵاتەکەمان بکەین”.
لە ماوەی رابردوودا باڵیۆزانی 10 وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوای ئازادکردنی چالاکوان و خێرخوازێکیان کرد لە زیندانی تورکیا بەناوی عوسمان کەڤالا، لە کاردانەوەی ئەوە ئەردۆغان بڕیاریدا دەرگای ئەو باڵیۆزخانانە دابخات و باڵیۆزەکانیش وڵاتەکە جێبهێڵن، دواتر ئەوە بووە هۆی داڕمانی بەهای لیرەی تورکی و رەخنەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



