
SNN
بەڕێوبەرايەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێسبينی کەشوهەوای رۆژانی هەينی و شەممە و يەکشەممەی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆیەک کە بە دەستپێکى باران بارینى ئەم وەرزە دادەنرێت کار دەکاتە سەرناوچەکەمان بۆ ماوەى چەند رۆژێک دەمێنێتەوە”.
راشيگەياند: “رۆژى هەینى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک باران بە شێوەی بارانى پچڕ پچڕ دەبارێت پاشان ئاستى باران کەمێک زیاتر دەبێت و وە درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانى تر”.
کەشناسی دەشڵێت: “لە شەوى هەینى لەسەر شەممە باران بارین هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، رۆژى شەممە ئاسمان بەردەوام نیمچە هەورو هەورى تەواو دەبێت پێشبینى نمە باران لە زۆربەى ناوچەکان هەیە بۆ ئەم رۆژە لە شەودا شەپۆڵێکى هەورە تریشقەو بارانى بە لێزمەى لە ناکاو و کورت خایەن روو لە ناوچەکەمان دەکات بەپێى ناوچەکان رێژەى بارانەکە دەگۆڕێت شەوى شەممە لەسەر یەک شەم بارانێکى ئاست مامناوەند لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت رۆژى یەک شەممە کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ، لە دواى نیوەڕۆ کاریگەریەکەى تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە”.
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش دەڵێت ” گۆڕانکارییەکى زۆر بەسەر پلەکانى گەرما نایەت لە ماوەى کاریگەرى ئەم باران بارینە خێراى با مامناوەند دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


