رەهێڵ فەرەيدون: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسين وەرنەگرێت دەبێت هەموو هەفتەيەک پشکنينی کۆرۆنا بکات

رەهێڵ فەرەیدون
SNN
برەکاری وەزارەتی تەندروستی رايگەياند: “هەر فەرمانبەریک ڤاکسین وەرنەگرێت، دەبێت کۆتایی مانگ چوار پشکنینی نێگەتیڤی کۆرۆنای هەبێت، ئەگەر نا موچەی پێنادرێت”.
رەهێڵ فەرەيدون برەکاری وەزارەتی تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: ” کاتێک لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوە کۆبووەوە، یەکێک لەو خاڵانەی زۆرترین سەرنجی خرایە سەر ئەوەبوو کە ئەگەر فەرمانبەران نەیانەوێت ڤاکسین بەکاربهێنن، ئەوا دەبێت هەموو هەفتەیەک پشکنینێکی PCR بکەن، لە کۆتایی مانگەکەشدا ئەگەر هەر فەرمانبەرێک کە ڤاکسینی بەکارنەهێناوە چوار پشکنینی پێنەبێت، ئەوا مووچەی پێنادرێت”.
وتيشی “ئامارەکانی تووشبوون و گيانلەدەستدان بە کۆرۆنا رويان لە زيادبوون کردووە، بەڵام بەداخەوە هاووڵاتییان پێشوازییەکی کەم لە بەکارهێنانی ڤاکسین دەکەن”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



