وەزيری خوێندنی باڵا وەڵامی خوێندکارە ناڕازييەکانی پۆلی 12 دەداتەوە

SNN
وەزیری خوێندنی باڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی ئەو خوێندکارە ناڕازییانەی دایەوە کە لە قۆناغی 12 نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە و لە کۆلێژی پزیشکی وەرنەگیراون.
ئارام محەمەد وەزيری خوێندنی باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند “کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەر دەکرێت کە 99يان هێناوە، رێژەکەيان تەنها 50 بۆ 60 خوێندکار دەبێت، وتيشی “سيستمی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسييەکی گەورەدايە”.
باسی لەوەشکرد: “تەنها ئەو خوێندکارانە ناويان لە پزيشکی گستی نەهاتووەتەوە کە کۆنمرەکەيان رێک 99يە، پۆينتێک لە سەروو ئەو نمرەيە ناوی هاتۆتەوە، ئەو گرفتە چارەسەر دەکەين و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکان لە هەوڵداين”.
دەشڵێت ” سيستمی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە بەردەم مەترسييەکی گەورەدايە پێويستی بە چاکسازييەکی بنەڕەتی هەيە کە کەرتی پەروەردەش بگرێتەوە، لەسەر ئەو پرسەش پلانمان هەيە و کاری لەسەر دەکەين”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



