
SNN
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند کارگەی غازی شارەزووریان سزاداوە، کە خاوەنەکەی هەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە (هەڵکەوت لالە ئەنوەر) پەرلەمانتاری پارتییە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆکاری سزادانی کارگەی غازی شارەزووری بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە “ئەو بڕە غازەی بۆی دابینکرابوو بە فەلی و لە دەرەوەی کارگەکە فرۆشتوویەتییەوە”.
سەبارەی بە وردەکاری سەرپێچیەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان وتوویەتی، سەبارەت بە سەرپێچیکردنی کارگەی غازی شارەزوور کە لە بەرواری 11ی 10 بڕی 20080 بیست هەزار و هەشتا کیلۆگرام غازی حکومی وەرگرتووە و راستەوخۆ بە فەلی فرۆشتوویەتی بەبێ ئەوەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی بکات، بڕیاردرا بە:
یەکەم: پێ بژاردنی کارگەی ناوبراو بەبڕی یەک ملیۆن دینار.
دووەم: گەڕانەوەی بڕی غازی ئاماژە بۆ کراوەی سەرەوە لەلایەن کارگەکەوە وە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیاندا بە نرخی فەرمی لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیماندا.
سێهەم: وەرگرتنی بەڵێننامەی فەرمی لە کارگەی ناوبراو لە هۆبەی یاسای بەڕێوەبەرایەتیمان کە کاری لەو شێوەیە دووبارە ناکاتەوە.
چوارەم: راگرتنی بەشە غازی کارگەی ناوبراو تا ئەوکاتەی خاڵی دووەمی سەرەوە جێبەجێ دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان، هەڵکەوت لالە ئەنوەر رایگەیاندبوو: ” غاز نادەن بە کارگە غازەکەم، چونکە کارگەکەم پشکی ئیدارەی گشتی یەکێتی تیانیە”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


