جی 20: تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو دەبێت %70 ی جیهان ڤاکسینیان وەرگرتبێت

کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
وەزیرانی دارایی و تەندروستی كۆمەڵەی وڵاتانی G20 لە راگەیەندراوێکی هاوبەشیاندا بڵاویانکردەوە کە دەبێت تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو 70٪ی دانیشتوانی جیهان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە وەزیرانی دارایی و تەندروستی كۆمەڵەی وڵاتانی G20 لە دوای کۆبوونەوەیەکیان لە رۆما بڵاویانكردووەتەوە، بۆ یارمەتیدانی دۆخی وڵاتان دەیانەوێت تا كۆتایی ئەمساڵ بەڕێژەی 40٪ی دانیشتوان ڤاكسینیان وەرگرتبێت.
هەر بەگوێرەی پلانەکانیان دەبێت تاوەكو ناوەڕاستی ساڵی 2022 بەڕێژەی 70% ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتبێت.
ئەو وڵاتانە باسیان لەوەکرد هەوڵدەدەن ئاستەنگی بەردەم وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسین لابەرن و هاوکاری وڵاتان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسین.
لە رۆژانی 30 و 31ی ئەم مانگە کۆڕبەندی جی 20 لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



