لەبارەی زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداری دەدرێت

0
506

SNN-عەلی حەمە سەعید

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندوستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری لە بەرزترین ئاستیدایە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا جێگە بۆ خەواندنی نەخۆشی نوێ‌ نەماوە و ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆشیش چاوەڕێدەكەن لە ژووری چاودێری چڕ جێگەیان بكرێتەوە، هۆشداریش دەدات لە ئەگەری زۆر بوونی حاڵەتەكان.

د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە  SNNی رایگەیاند: بە بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو لە ئێستادا دۆخی تەندروستی لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە دۆخێكی نائاسایدایە بەجۆرێك كە جێگە بۆ خەواندنی تووشبووانی كۆرۆنا لە چاودێری چڕی نەخۆشخانەكان نەماوە و ڕۆژانە ژمارەی ئەوانەی لە نەخۆشخانەكاندا دەخەوێندرێن زیاد دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری پڕبوونی ژورەكانی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەكان لەهەمان كاتیشدا لە دەرەوە نەخۆشێكی زۆریش چاوەڕێ دەكەن، لە چاودێری چڕ جێگەیان بكرێتەوە، بۆیە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان بەگشتی بەهۆی پابەندنەبوونی بەشێك لە هاووڵاتییانە بە رێنماییەكان، لەگەڵ ئەوەش ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە‌ و خۆیان ناپارێزن.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئیستادا كە پەتای وەرزی بەشێوەیەكی بەربڵاو لە شاروشارۆچكەكان بڵاوبووەتەوە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە هاووڵاتیان نیشانەكانی پەتای كۆرۆنا لەگەڵ پەتای وەرزی جیاناكەنەوە، دواجار فشارێكی زۆر لەسەر نەخۆشخانەكان بەتایبەت ژووری چاودێری چڕ دروست بووە بۆیە ڕێگاچارە تەنها خۆپاراستنە بە پێچەوانەوە دۆخەكە زیاتر خراپ دەبێت.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this