
ئەنجومەنی وەزيران
SNN
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به‌ته‌رخانكردنی بودجه بۆ 8 پرۆژه له‌ناوچه جیاجیاكان و راشیگه‌یاند: به‌مه‌رجێك پاره بۆ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری ئه‌و پرۆژانه خه‌رجده‌كرێت كه كاركردن له پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌رده‌وامیش بێت له پرۆژه‌ی ئاوی پیرمام.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی شایسته دارییه‌كانی 8 پرۆژه، به‌جۆرێك مانگانه يه‌ك ملیۆن و 300هه‌زار) دۆلار به‌شێوه‌ی نه‌ختینه بۆ كۆمپانیای ئۆهیتان كه جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه‌یه خه‌رجده‌كرێت.
وەها، بڕیاردراوه به‌ته‌رخانكردنی بڕی یه‌ك ملیار و 500ملیۆن دینار مانگانه بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به‌دینار گرێبه‌ستیان كردووه به‌پێی هه‌بونی نه‌ختینه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بەو مەرجەيە كه به‌زوترینكات كۆمپانیاكه ده‌ستبه‌كاربێته‌وه له “پرۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان” به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بێت له‌كاركردن له پرۆژه‌ی ئاوی پیرمام.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


