سێ مووشەك لە ناوچەی مەنسووری بەغدا کەوتنە خوارەوە

هێرشی مووشەکی
SNN
میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه، سێ مووشەكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی مەنسوور له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز لە بەغدا كراون، بەڵام لە سێ شوێنی جیاواز تەقیونەتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوه، ئه‌م هێرشه مووشه‌كییه، یه‌كه‌م هێرشی مووشه‌كییه له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كە جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە و مووشەكەكان لە ناوچەی بەیاع ئاراستەكراون، كە ئامانجیان ناوچەی سەوز بووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كه ئاشكرای كرد، یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی خاچی سوور كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، مووشه‌كی دووه‌میش له شه‌قامی “ئه‌میرات” نزیك په‌رژینی ده‌ره‌وه‌ی بانكی ئابووری كه‌وتووه، به‌ڵام مووشه‌كی سێیه‌م له سه‌ره‌تای شه‌قامی زه‌یتون كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


