
SNN
بەرپرسانی سەربازی تورکیا لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی سوریا بەستووە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنەسەر شاری کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان، بۆ ئەوەش 35 هەزار چەکدار بەکاردەهێندرێن.
ئاژانسی ئەلمۆنیتەر-ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، 25ی مانگی رابردوو سەرکردەی ئەو گروپە چەکدارە سورییانە نەیاری، کە لەژێر چەتری “سوپای سوریای ئازاد”دا شەڕدەکەن، بانگهێشتی ئەنقەرە کراون، لە ئێستادا گروپە چەکدارییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە”.
هاوکات بڕیارە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکە لە دوو بەرەوە دەستپێبکات و هێرشەکانی ئەو گروپە چەکداریانە کە تورکیا پاڵپشتی سەربازی و لۆجیستی و داراییان دەکات، بۆ سەر ناوچەکانی تەلرەفعەت، مەنبج، عەین عیسا، تەلتەمەر دەستپێدەکات کە ئەو ناوچانە لە دوای شەڕی داعشەوە لەژێر دەسەڵاتی یەپەگەدان و لەلایەن حکومەتی خۆسەرییەوە بەڕێوەدەبرێن.
ئەوەش ئاشکرابووە کە ئەو فەرماندانەی تورکیا کە لە ماوەکانی رابردوودا لە عێراق و سوریا بوون، بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەکەن.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، لە ئێستادا تورکیا لە نزیکەوە چاودێری جموجوڵەکانی یەپەگە دەکات بەتایبەت لەرێگەی فڕۆکە و درۆنەکانیەوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



