بە بەشداری 11 مليۆن خوێندکار ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستيپێکرد

SNN
ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق لێدرا، بۆ ئەمساڵی خوێندن 11 ملیۆن خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندن دەوام دەکەن، بڕیارە لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ خوێندن لە ناو پۆلدابێت و دوو رۆژیش بەشێوەی ئەلکترۆنی بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە یەکی تشرینی دووەم، دەوامی خوێندن لە عێراق دەستيپێکرد، بڕیارە خویندنگاکان بەپێی ئەو سیستمە بخوێنن کە پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاندبوو، هاوكات لەگەڵ دەستپێمی خوێندن لە عیراق، نزیكەی 88 هەزار خوێندكار لە خوێندنی كوردی لە كەركوك ئەمڕۆ دەستیانكردەوە بە خوێندن.
لەسەر ئەم پرسەش حەیدەر فاروق، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى عیراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی رایگەیاند: وەزارەتی پەروەردەی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، بڕیاریداوە لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ لەناو پۆلدا دەوامبکرێت و دوو رۆژیش بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن بدرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


